٥ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٨
هیچ بەرپرسێکی ئێرانی سەفەری دەرەوەی وڵات ناکات

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیێندراوێک بۆ هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکانی، سەفەری دەرەکی پێرسۆنێلی دەوڵەتی بۆ بەشداری لە کۆڕبەند و پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی تا کاتێکی نادیار هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕاگەیێندراوی "ئێسحاق جەهانگیری"دا هاتووە: بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆماری بەڕێز هەموو سەفەری دەرەکیی پێرسۆنێلی دەزگاگەلی دەوڵەتی بۆ بەشداری لە کۆڕبەند و پیشانگا نێودەوڵەتییەکان و وەک ئەوان (جگە لە وەزارەتی دەرەوە) هەڵدەوەشێتەوە.

جەهانگیری بە ئاماژە بەوەی کە ئامانج لەو کارە پێشگری لە هاتنی زیاتری ڤایرووسی کرۆنا بۆ وڵاتە، ڕاشیگەیاند: بابەتە ئاوارتەییەکان بە پێشنیاری باڵاترین بەرپرسی دەزگای بەڕێوەبەری و پشت‌ڕاست کرانەوەی جێگرایەتی یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەنجام دەدرێ. دیارە ڕاسپاردەگەلی بەڕێ‌کراوە دوای پشت‌ڕاست کرانەوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دەتوانن لە شوێنی کار و ژیانیان ئامادە بن.

.............
340